“ئەوكارمەندانەی هێزە ئەمنییەكان لە دەنگدانی تایبەت نەیانتوانیوە دەنگ بدەن لەدەنگدانی گشتی دەنگ دەدەن”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگدەرانەی لە دەنگدانی تایبەتدا نەیانتوانیووە دەنگ بدەن دەتوانن لە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەنگ بدەن.

محەمەد سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، ئەو كارماندانەی هێزە ئەمنییەكان لە دەنگدانی تایبەتدا نەیانتوانیوە دەنگ بدەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، دەتوانن لە دەنگدانی گشتیدا دەنگ بدەن.

دوێنێ‌ لەكاتی دەنگدانی تایبەتدا، بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر و نەهاتنەوەی ناوەكانیان، بەشێك لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان نەیانتوانی دەنگ بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا