هەشتەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت؛ میوانەکان کێن؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-4-2024 هەشتەمین دیداری زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دیدارەکەیە.

بڕیارە لە پانێڵی یەکەمی یەکەمین رۆژی دیدارەکە کە کاتژمێر 11:30 خولەک دەستپێدەکات، چەندین پرسی هەنوکەیی گرنگ بەمیوانداریی چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەشداریی لە هەشتەمین دیداری زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەکات.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نوێنەرانی کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێم بەشداریی لە پانێڵەکانی رۆژی یەکەمی دیدارەکە دەکەن و وتاری خۆیان پێشکەش دەکەن.

هەروەها لەسەر ئاستی عێراق چەندین کەسایەتی سیاسی و حکومی بەشدارن لەوانە، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی، هەردوو وەزیرانی ژینگە و بازرگانی عێراق و چەندین کەسایەتی سیاسیی گرنگ.

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان لەنێویاندا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لەهەمانکاتدا جێگری یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی تێدا دەکات.

هەروەها هەریەکە لە وەزیرانی ناوخۆ، وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشداریی لە پانێلەکانی رۆژی یەکەمی دیدارەکە دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا