دوای هەشت ساڵ لە هەڵپەساردنی حكومەتی ئێران رێگە بە هاووڵاتیانی دەدات گەشتی عەمرە ئەنجام بدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەك هەنگاوێك بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان، دەسەڵاتدارانی ئێران، بڕیاری هەڵپەساردنی گەشتی عومرەیان بۆ سعودیە هەڵوەشاندەوە.

حاجیانی ئێرانی لە دوای هەشت ساڵ، بۆ یەكەمجار لە 19ی ئەم مانگەوە گەشتەكانی خۆیان بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستپێدەكەنەوە، ئەمەش لە نوێترین هەنگاوی بەرەو ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی ڕكابەری بەرهەمهێنەری نەوت.

ئاژانسی هەواڵی فارس رایگەیاندووە، گەشتە ئاسمانییەكان لە 10 فڕۆكەخانەی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن بۆ شاری مەككە.
چین لە مانگی 3 ی ئەمساڵدا نێوەندگیری ڕێككەوتنێكی كرد كە تیایدا ئێران و سعودیە پەیوەندی دیپلۆماسییان دەستپێكردەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2016 پەیوەنییەكانی هەردوولا پچڕان بەهۆی لەسێدارەدانی هاوڵاتیەكی ئایینی موسڵمانی شیعە مەزهەب لەلایەن ڕیاز و دواتر هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران.

لە ساڵی 2016 وە هاوڵاتیانی ئێرانی تەنیا فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە، بەڵام ئێستا دەتوانن گەشتی عومرەش ئەنجام بدەن لە هەر كاتێكی ساڵدا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا