سودانی: عێراق پابەندە بە پاراستنی نێردە و راوێژکارە دیپلۆماسییەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان کردەوە و رایگەیاند، عێراق پابەندە بە پاراستنی نێردە و راوێژکارە دیپلۆماسییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت و هێزە ئەمنییەکان سورن لەسەر بەدواداچوون بۆ بکەرانی هێرش بۆ سەر نێردە و راوێژکارە دیپلۆماسییەکان و مامەڵەکردن بە گوێرەی یاسا و پاراستنی بەرژەوەندییه‌كانی عێراق.

ئەمەش دوای ئەوە دێت رۆژی 8-12-2023، لەلایەن گرووپە چەکدارەکان هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا. یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی ئەو ناوچانە پێکدەهێنێت کە هێرشکراوەتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و بارەگای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا