بوومەلەرزە پارێزگایەکی تورکیای هەژاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو ئاشکرایکرد، بوومەلەرزەیەکی بەهێز، شارۆچکەی گێملیکی سەر بە پارێزگای بۆرسەی تورکیای هەژاند.

ئەمڕۆ دووشەممە4ی کانونی یەکەم، سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو ڕایگەیاند،” نزیکەی کاتژمێر 10:42 خولەک، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.1 پلەی ڕێختەر شارۆچکەی گێملیکی سەر بە پارێزگای بۆرسەی تورکیای هەژاند”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ئیستانبوڵ و پارێزگاکانی دیکەی دەوروبەری بورسە هاوڵاتییان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە و لە ترسی دووبارە ڕوودانەوەی بوومەلەرزەکە لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.

هاوکات، تائێستا زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکە ڕانەگەیەندراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا