قوباد تاڵەبانی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان: پشتگیر و پشتیوانتان دەبین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، دووپاتی دەكەینەوە كە هیچ ئاستەنگێك نابێتە رێگر لەبەردەم ئیرادە و خواستی ئێوەدا، تەنیا دەبێ لێتان تێبگەین و دەرگاكان زیاتر بەڕووتاندا واڵا بكەین.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان ئەنجومەنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان

بەبۆنەی رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەكانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لەئێوە و هەموو خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەكەم.

ئێوەی بوێر و پڕ هیوا بۆ ژیان واتانكردوە توێژێكی خۆشەویست و رێزلێگیراوی كۆمەڵی كوردەواری بن, لەم ساڵیادەدا دووپاتی دەكەینەوە كە هیچ ئاستەنگێك نابێتە رێگر لەبەردەم ئیرادە و خواستی ئێوەدا، تەنیا دەبێ لێتان تێبگەین و دەرگاكان زیاتر بەڕووتاندا واڵا بكەین، چونكە باوەڕی تەواومان بەوە هەیە كە هەمووان یەكسانین لەماف و ئەركەكاندا.

بە ئەوپەڕی توانامانەوە پشتگیری و پشتیوانتان دەبین بۆ بەدیهێنانی داخوازی و ئامانجەكانتان.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا