لە هەفتەی ڕابردوودا بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری خستووتەبازاڕەوە و نرخی دۆلاریش بەرامبەر بە دیناری عێراقی کەمێک ڕووی لە دابەزین کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بانکی ناوەندی عێراق، لەماوەی پێنج ڕۆژی هەفتەی ڕابردوودا، بڕی یەک ملیار و117  ملیۆن و 709 هەزار دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر خستنەڕووی دۆلار نزیکەی 140 ملیۆن کەمیکردووە.

ڕوونیکردەوە، زۆرترین خستنەڕوو لەڕۆژی یەکشەممەدا بووە کە 242 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بووە، کەمترین خستنەڕووش لەڕۆژی پێنجشەممەدا بووە کە 214 ملیۆن و 257 هەزار دۆلار بووە.

لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار ڕووی لە بەرزکردنەوە کرد و 100 دۆلار هاتە خوار 160 هەزار دیناری عێراقی، ئەمڕۆش شەممە2ی کانونی یەکەم، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 156 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا