پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانیی عێراق، لەبارەی خۆپشاندانەکانی مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی هاتە دەنگ و هاوسۆزی خۆی پشان دەدات؛ داوایەکیش ئاراستەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی دەکات.
عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵاتیی (ئێکس) بڵاویکردەووەتەوە رایگەیاندووە، ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ خۆپیشاندان و بایكۆتی مامۆستایان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەین، هاوسۆزیی خۆمان لەگەڵیان رادەگەیێنین و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین شایستەکانیان خەرج بکات، و ئاگای لەو چینە گرنگە بێت و لەگەڵ ئازار و خەمەکانیان بێت و چارەسەریان بکات”.
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق دەشڵێت، “هانی حکومەتی فیدراڵی دەدەین لە هەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ لەخۆگرتنی داواکارییەکانیان و بەدواداچوون بۆ پرسەکەیان بکات لەگەڵ حکومەتی هەرێم”.
بەهۆی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 75 رۆژە پرۆسەی خوێندن لەو سنوورە پەکی کەوتووە، مامۆستایانی ناڕازیی داوادەکەن مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێبدرێت و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە و چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان دیاریبکرێت.