هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن راگەیەنرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم و رێكخراوەكانی یونسێف و یونسكۆ و منداڵپارێزی كوردستان هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندنیان راگەیاند.

بورهان ئەرگوشی، راوێژكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كوردستانیش وەك وڵاتانی جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بەڵام لەگەڵ تەواوی مەترسییەكانی دیكە، هاوكات مەترسی دابڕان لەخوێندنیش هەیە بۆیە ئەم پڕۆژەیە ڕادەگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو هەڵمەتەدا تەواوی پڕۆگرامەكانی پەروەردەیی جێیكراوەتەوەو هاوكار دەبێ بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخوێندەواری و لایانە نەرێنییەكانی دیكەش، بۆیە جێبەجێبوونی ئەو پڕۆژەیە دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەموو لایەك.

 

بەپێی ئاماری رێكخراوی یونسێف بەهۆی كاریگەری كۆرۆناوە لە %31 خوێندكاران كە ژمارەیان دەكاتە (463) ملیۆن خوێندكار دەبێت لە جیهاندا دوای داخستنی دەرگای قوتابخانەكانیان نەیانتوانیوە دەستیان بگات بە جۆرەكانی خوێندنی دوورە دەستی وەك خوێندنی ئۆنلاین.

هەر بەپێی ئامارەكان لە ئێستاشدا لە كوردستان 10 هەزار منداڵ دەگەڕێنەوە بۆ فێربوون كە 2500 منداڵیان پەنابەری سورین پڕۆژەكەش لە كوردستان 126 گەنجی خۆبەخش جێبەجێی دەكەن، بۆ ئەم هەڵمەتەش سیستمێكی سەر هێڵ (ئۆنلاین) جێبەجێ دەكرێت، بەشێوەیەك دروستكراوە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم هەڵمەتە لەبار بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا