سودانی: داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەین کۆتایی بەو ئازارانەی هاوڵاتیانی غەززە بهێنن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە29ی تشرینی دووەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە وڵاتانی جیهان کرد کۆتایی بەو ئازارانەی هاوڵاتیانی غەززە بهێنن.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند،” لە ڕۆژی جیهانی پاڵپشتی لەگەڵ گەلی فەڵەستین، هەڵوێست و پشتیوانی خۆمان بۆ مافی ئەم گەلە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان لەسەر تەواوی خاکی فەڵەستین دوپات دەکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە کۆتایی بە هەڕەشە و ئازارەکانی دەسەڵاتداران بەرامبەر بە خەڵکی بێتاوانی بێ چەک بهێنرێت و داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکەین کۆتایی بەو ئازارانە بهێنن کە بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییانەوە هاوڵاتیان تووشی بوون”.

هاوکات، سودانی ڕێنمایی سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕۆژی جیهانی پاڵپشتی لەگەڵ گەلی فەڵەستین کە هاوکاتە لەگەڵ بڕیارنامەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا