بەتۆمەتی دزیکردن لە هاوڵاتییەک لە مزگەوتێکدا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا‌

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە28ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەتۆمەتی دزیکردن لە هاوڵاتییەک لەکاتی ئەنجامدانی نوێژ کە مزگەوتێکدا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.

پۆلیسی هەڵەبجە بڵایکردەوە،” بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوان تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد بەتۆمەتی دزی کردن بەبڕی 350000 هەزار دیناری عێراقی لەهاوڵاتییەک لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی عەسر لەمزگەوتێکی هەڵەبجەدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبار بەناوی (ی .ح.ک) تەمەن 44 ساڵ دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانی لەبەردەم بەڕێزدادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێ مادەی یاسایی 446 لە سزادانی عێراقی تۆمەتبار ڕاگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا