نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 163 هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بازاڕی دراو، ئەمڕۆ شەممە بەهای 100 دۆلار یەکسانە بە 163 هەزار دیناری عێراقی و بەهای 100 یۆرۆش یەکسانە بە 176 هەزار دیناری عێراقی.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەممە نرخی 100 پاوەند یەکسانە بە 200 هەزار و 250 دیناری عێراقی و 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە چوار ملیۆن و 400 هەزار تمەن.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی کەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، لەبارەی دابەزینەوەی بەهاکەشی، د، فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە مانگی شوباتدا دۆخی دینار ئاسایی ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا