نەتەنیاهۆ لەبارەی ئازادكردنی دیلەكانی ئیسرائیل: بەرەوپێشچوون هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی نزیكبوونەوە لە رێككەوتن لەگەڵ حەماس بۆ ئازادكردنی دیلەكانی وڵاتەكەی رایگەیاند، لەو بابەتەدا بەرەوپێشەوە چوون و بەهیوان بەزوویی هەواڵی خۆش بگات.

نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ خۆبەخشەكانی سوپای وڵاتەكەیدا ئەو قسانەی كردووە.

نەتەنیاهۆ بەدیاریكراوی لەبارەی ئەو پرسە وتوویەتی، لەبەرەوپێشچوونداین، رەنگە شایان بەوە نەبێت كە زۆر بڵێم، بەتایبەت لەم كاتەدا، بەڵام هیواخوازم بەزوویی هەواڵی خۆش بگات.

لە رۆژی 7ی ئۆكتۆبەر حەماس هێرشیكردە سەر ناوچەكانی ئیسرائیل و بە وتەی تەندروستیی ئەو وڵاتە، جگە لە كوژرانی 1200 كەس، هاوكات دەوروبەری 240 كەسی دیكەی بە دیل گرت، كە تاوەكو ئێستا تەنیا چوار كەسیان ئازادكراون.

لە بەرامبەردا، ئیسرائیل هێرشیكردە سەر كەرتی غەززە كە بەوتەی تەندروستیی كەرتەكە، تاوەكو ئێستا 13 هەزار و 300 كەس بەهۆی هێرشەكانەوە گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا