پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، چەندین کێشەی تەکنیکی ماون کە پێویستە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چارەسەر بکرێن.
عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەو گەورە دانستانکاری ئێران لە پرسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا ڕایگەیاند، لەسەر لایەنەکانی گفتوگۆکاری ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێویستە گرەنتی پێویستە بدەنە تاران تا ڕووداوەکانی ڕابردوو دووبارە نەبێتەوە.
عێراقچی وتی، ” لەسەر وڵاتانی دانوستانکار پێویستە سەرەتا گرەنتی پێویست بدەنە تاران ئەمەش پێویستی بە چەندین گفتوگۆی سیاسی و یاسایی و هونەری و تەکنیکی دیکە هەیە”.
لەبارەی ئاستی پێشکەوتنی گفتوگۆکانی ڤییەنا بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە ئێستا قۆناغی شەشەمی بەڕیوەدەچێت، عەباس عێراقچی وتی، ” تا ئێستا چەندین کێشەی هونەری هەن کە پێویستە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە”.