کەشناسی هەرێم هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی باراناویی سەرما و سۆڵە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە هاتنی شەپۆڵێکى بەهێزى باران بارین بۆ ناوچە جیا جیاکانى هەرێمى کوردستان دەدات و دەشڵێت، لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ شەممە 18ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئەنجامی کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای سپى ناوەراست لە سەر هەرێمى کوردستان ، پێشبینى دەکرێت کەوا رۆژى یەک شەممە باران بارین لەسەر تەواوى ناوچەکەمان بەشێوەى مام ناوەند دەست پێ بکات ، لەکاتەکانی شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى ئاماژە پێکراو قوڵتر دەبێتەوە رێژەى دابارینەکە زیاد دەکات هەندێ جار هەورە تریشقەى لەگەڵ دادەبێت.

کەشناسی روونیشیکردەوە، هەر لەگەڵ هاتنی ئەو شەپۆلە بەهێزەدا، خێرایی باش چاڵاک دەبێت بۆ سەروى 35 کم/ک، سەرەتا لە سنورى پارێزگاى دهۆک دەست پێ دەکات پاشان کاریگەریەکەى درێژ دەبێتەوە بۆ سنورى پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان.

هاوکات راشیگەیاند، لەبەرە بەیانى رۆژى دووشەممە لەگەڵ بەهێزبوون و چالاک بوونى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە باران بارین بەشێوەى لێزمە باران دەبێت ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێ ناوچەکانى هەرێمى کوردستان وەکو چەمچەماڵ، دەربەندیخان، مەیدان، ئامێدى، چمانکێ، شێڵادزە، سەنتەرى پارێزگاى هەولێر، بەحرکە، خەبا، هیران و قوشتەپە.

کەشناسی هۆشداری دەدات و دەڵێت، لەدوای نیوەڕۆى رۆژى دووشەممەوە باران بارین مام ناوەند دەبێت و بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنوریەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو دادەبەزێت کە لەنێوان ( 5 – 8 ) پلەى سیلیزى.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە تا ئێوارەى رۆژى سێ شەممە بەردەوامى هەیە و باران بەشێوەى پچڕ پچڕ دەبێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا