کێشەی گواستنەوەی خوێندکاران چارەسەر کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك پاره‌ له‌ كۆمپانیاكان وه‌ربگرێت رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر

ئەمڕۆ 17ی تشرینی یەکەمی 2021، دوای ئەوەی بۆماوەیەک سایەق پاسەکان گردبونەوەیەکیان ئەنجامداو داواکارییەکانیان خستە روو.

سایەق پاسەکان بڕیاریاندا لەگەڵ قائمقامی سلێمان کۆبونەوە بکەن، باس لە کێشەکانی سوتەمەنی و داواکاری ئیدارەی خوێندنگەو قوتابخانەکان کرد، کە بۆتە کێشە بۆ کۆمپانیاکان و خێزانی خوێندنکاران.

هاوکات ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی پاڵپشتی خۆی بۆ داواکارییەکانیان دەربڕی و چەند بڕیارێکی لەو بارەوە دەرکرد کە بریتین لە

1- هەر خوێندنگەیەک پارە لە کۆمپانیاکانی گواستنەوە وەربگرێت رێکاری یاسایی لەگەڵ ئیدارەکەی و کۆمپانیاکەش دەگیرێتەبەر.

2-هەموو پاسەکان دەبێت مەرجە یاساییەکانیان تێدا بێت و کۆمانیاکانیش مۆڵەتی یاساییان هەبێت.

3-هەر کۆمپانیایەک یان شۆفێرێک سەرپێچی کرد دوای ئاگادارکردنەوەو بەند نەبوون کارەکەی لێ وەردەگیرێتەوەو بەشێوەیەکی تەندەر دەدرێت بە کۆمانیای تر.

4- ئەو لیژنەیەی تایبەتە بە گواستنەوەی خوێندکاران چاودێری تەواوی کارەکان دەکات و رێکاری یاسایی بەرامبەر هەرکەسێک دەگرێتەبەر کە سەرپێچی بکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا