له‌ عێراق قسه‌كردن له‌سه‌ر قاسم سوله‌یمانی “حه‌رامه‌”

پۆڵەتیک پرێس
بە وتەی ئەحمەد حسێن رۆژنامەنووسی عێراقی، پێدەچێت قسەکردن لەسەر قاسم سولەیمانی لە عێراق بووبێتە یەکێک لە بابەتە قەدەغەکراوەکان، بەتایبەت لەدوای سڕکردنی هیشام داود، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌پۆسته‌كه‌ی.

ژمارەیەک لە چالاکوانانی عێراق رایانگەیاند، مستەفا کازمی سوکایەتی بە دەزگای سەربازی و پۆستە سەربازییەکانی عێراق کردووە، بەتایبەت لەدوای سڕکردنی هیشام داود، دەشڵێن: “کازمی بووە بە پاڵنەری فەرمی میلیشیاکان”.

یەکێکی دیکە لە چالاکوانەکان باس لەوە دەکات، قسەکانی هیشام راست و دروستە، ئیدی ئەگەر وەک راوێژکار کردبێتی یاخود وەک توێژەرێژک، کەواتە بۆچی توڕەدەبن؟

ئەوەش لەکاتێکدایە، هیشام داود لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، سولەیمانی دەبێت هەستی بەوە کردبێت کە بەرپرسیارە لە عێراق و ئەو هەستەش ئەولەویەتە نەک دابونەریتێکی عێراقییانە، وتیشی:”حکومەتی ئێستا بووەتەهۆی ئەوەی جێنشینەکەی سولەیمانی، ئیسماعیل قائانی بە رێگای فەرمی بێتەناو خاکی عێراق”.

دۆسیەی هیشام داود، کاردانەوەی عێراقییەکانی لێکەوتەوە، بەتایبەت لەدوای ئەوەی لەلایەن مستەفا کازمی بڕیاری سڕکردنی درا، لەسەر ئەوەی گوایە بەپێی پۆستەکەی خۆی قسەی لەسەر قاسم سولەیمانی نەکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا