پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە13ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا پێنج تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیرکران، کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ” لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، لە چالاکی سەرکەوتودا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوێنێ یەکشەممە توانرا پێنج تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیربکرێن”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەهەمان کاتدا دەست بەسەر یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و جامایکادا گیراوە.
ڕوونیکردەوە، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون، کاری کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.