تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە فەرمانی دەستگیرکردنی لە داگای لێکۆڵینەوەی بەغدا هەبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە18ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕ و هۆبەی جوڵانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لەدادگای لێكۆڵینەوەی بەغدا.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی بەغداوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە گومان دەكرا تۆمەتبار بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئەنجامدا توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕ و هۆبەی جوڵانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ن،ج،ح) لەدایكبووی 1999 بەناسنامە عەرەب، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی بەغداوە داواكراوە، راگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا