توركیا دارەكانی سەرێكانیی دەبڕێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێكی تر توركیا دەستیكردەوە بە بڕینەوەی داری ئەو ناوچانەی رۆژئاوای كوردستان كە لە ساڵی 2019 وە داگیریكردوون بەوەش سروشتی شاری سەرێكانیی شێواندووە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز وێنەیەكی نوێی شاری سەرێكانیی بڵاوكردووەتەوە كە دەردەكەوێت سوپای توركیا دارەكانی گوندی (حاج ئۆمەر)ی لە باشووری سەرێكانی بڕیوەتەوە.

سەرێكانی شارێكە لە ڕۆژئاوای كوردستان و دەكەوێتە سنووری باكوری كوردستان، ناوچەیەكی دەشتایی بە پیتە و درێژەی دەشتەكانی شنگالە لە هەرێمی كوردستان و نسێبین و حەڕان لە باكوری كوردستان، لە مانگی تشرینی یەكەمی 2019 وە لەگەڵ عەفرین و گرێسپی لەلایەن توركیاوە داگیركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا