ریاز مووسەوی: لەماوەی مانگێکدا هەر هاوڵاتییەک نەچێت بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە خۆراکەکەی بۆ کۆگاکان دەگەڕێندرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی مانگێکدا هەر هاوڵاتییەک نەچێت بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە، خۆراکەکەی بۆ کۆگاکانی وەزرەتی بازرگانی دەگەڕێندرێتەوە.

ریاز مووسەوی، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، بەشێکی زۆری بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان، بەهۆی نەچوونی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنیان لەلای بریکارەکان کۆبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاردراوە لەماوەی مانگێکدا هەر هاوڵاتییەک نەچێت بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکەکەی، ئەوا بۆ کۆگاکانی وەزارەت لە پارێزگاکان دەگەڕێندرێتەوە.

ڕوونیکردەوە، لەم مانگەوە بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت، چونکە بەشەخۆراکەکان لەلای بریکارەکانی خۆراک کۆبووەتەوە و شوێنیان بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی دیکە نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا