تونێلەكانی حەماس مۆتەكەی بەردەم سوپای ئیسرائیل

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هۆشداری و ترس لە ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانی لە ڕۆژئاوا زیاد دەكات سەبارەت بەوەی چی چاوەڕێی سوپای ئیسرائیل دەكات ئەگەر هێرشی زەمینی بۆ سەر كەرتی غەززە ئەنجام بدات.

بەرپرسێكی ئەمریكی ڕایگەیاند، ئەمریكا پێی وایە هێزە تایبەتەكانی ئیسرائیل ڕووبەڕووی مەترسی بێ وێنە دەبنەوە، بەو پێیەی ناچار دەبن لەگەڵ جەنگاوەرانی حەماس شەڕ بكەن لە هەمان كاتدا هەوڵ دەدەن خۆیان لە كوشتنی ئەو دیلانەی لە تونێلەكاندا ڕاگیراون بەدوور بگرن.

لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمەریكا شەڕی هێزەكانی عێراقی لەگەڵ چەكدارانی داعش وەبیرهێنایەوە كە 9 مانگی خایاند بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ و ڕایگەیاند، ڕەنگە ئاسانتر بێت بە بەراورد بەو شتانەی كە پێشبینی دەكرێت سەربازە ئیسرائیلییەكان ڕووبەڕووی ببنەوە.

سەرچاوە ئەمنییەكانی ئیسرائیل دەڵێن، ئەو بۆردومانە توندەی ئاسمانی كە لە وەڵامی ئۆپەراسیۆنی “گەردەلولی ئەقسا” لە 7 ی مانگی رابردوو هاتە ئاراوە، زیانێكی كەمی بە ژێرخانی تونێلەكان گەیاندووە.

هەرچەندە ئیسرائیل خەرجیەكی زۆری لە ئامرازەكانی دۆزینەوەی تونێلەكاندا خەرج كردووە، لەنێویاندا بەربەستێكی ژێر زەوی كە بە هەستەوەرەكانەوە تەیار كراوە كە ناوی لێنابوو “دیواری ئاسنین”.

سەرچاوە ئەمنییەكانی ئیسرائیل دەڵێن، ئەو بۆردومانە توندەی ئاسمانی كە لە وەڵامی ئۆپەراسیۆنی “گەردەلولی ئەقسا” لە 7 ی مانگی رابردوو هاتە ئاراوە، زیانێكی كەمی بە ژێرخانی تونێلەكان گەیاندووە.

فەرماندەیەكی پێشووی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، “سەرەڕای هێرشە چڕەكانمان بۆ چەند ڕۆژێك، سەركردایەتی (حەماس) تاڕادەیەكی زۆر بە یەكگرتوویی ماوەتەوە و توانای ئاراستەكردنی فەرمان و كۆنترۆڵكردنی هەیە، تەنانەت توانای ئەوەی هەیە هەوڵی دەستپێكردنی هێرشی پێچەوانە بدات”.

دەشڵێت، “تەواوی شارێك لە خوار غەززە لە قووڵایی نێوان 40 بۆ 50 مەتردایە، بنكەو بارەگا و كۆگا هەیە و بێگومان بەستراوەتەوە بە زیاتر لە هەزار شوێنی هەڵدانی مووشەك”. سەرچاوەكانی تر قووڵی تونێلەكان تا 80 مەتر دەخەمڵێنن.

لەم چوارچێوەیەدا سەرچاوەیەكی ئەمنیی ڕۆژئاوایی دەڵێت، “ تونێلەكان چەندین كیلۆمەتر درێژ دەبنەوە، لە كۆنكرێت دروستكراون و زۆر بەباشی، كاتێكی زۆریان هەبووە و پارەیەكی زۆریان هەبووە بۆ هەڵكەندنی، بیهێنە بەرچاوت كە قەبارەكەی 10 هێندەی تونێلەكانی ڤێتنامە.

لە نێو ئەو یەكە نوخبەیانەی كە ئەركی چوونە ژێر زەوییان پێسپێردراوە یەكەی یەحالۆم هەیە كە یەكەیەكی هێزی تایبەتە لە فەیلەقی ئەندازیاری شەڕی ئیسرائیل كە تایبەتە بە دۆزینەوە و چۆڵكردن و لەناوبردنی تونێلەكان.

سەرچاوە ئیسرائیلییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەوەی چاوەڕێیان دەكات قورسە

سەرەتای ئەم هەفتەیە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی چەكدارانی یەحالۆمی كرد و پێی ڕاگەیاندن “من حسابتان بۆ دەكەم، گەلی ئیسرائیل حسابتان بۆ دەكەن”.

سەرچاوە ئیسرائیلییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەوەی چاوەڕێیان دەكات قورسە، هەروەها ڕووبەڕووی دوژمنێك دەبنەوە كە خۆی ڕێكخستۆتەوە و لە ئۆپەراسیۆنەكانی پێشووی ئیسرائیل لە ساڵانی 2014 و 2021 فێر بووەو ئەزمونی وەرگرتووە.

لەگەڵ هەر هێرشێك كە هێزەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە دەستیان پێكردووە، بەهای تونێلەكان زیاتر دەركەوتوون و باسكردنیان لە میدیاكانی ڕۆژئاوادا جێی بایەخ دەبێت، بەتایبەتی كاتێك ئیسرائیل باس لە بژاردەی لەشكركێشی زەمینی دەكات، كە پێدەچێت وا لە هێزی ئیسرائیل بكات هەزار جار بیر لەم تونێلانە بكاتەوە، یان ئەوەی كە میدیاكانی ڕۆژئاوا بە “ میترۆی غەززە” وەسفی دەكەن.

ئەو هێرشانەی كە ئێستا ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە دەیكات، وەكو هێرشەكانی پێشترنیە، دەسەڵات لە ئیسرائیل لەژێر فشارێكی گەورەدایە، چونكە بەركەوتەی دۆخێك بووە كە پێشتر بەركەوتەی نەبووە و تەنانەت لەبەرچاوی نەگرتووە، لە 7ی ئۆكتۆبەردا ئۆپەراسیۆنی “گەردەلولی ئەقسا” ئیسرائیلی تووشی شۆك كرد.

هەندێك لە خەمڵاندنەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە تۆڕی تونێلەكانی حەماس گەورەترین تۆڕە لە جیهاندا دوای ئەو تۆڕە دامەزراوەیانەی كە پێشبینی دەكرێت كۆریای باكوور لە ژێر زەویدا دروستی كردبێت.

بەپێی ئەم خەمڵاندنانە ئەم تۆڕە 1300 تونێل لەخۆدەگرێت كە درێژییەكەی نزیكەی 500 كیلۆمەتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا