سەرچاوە ئاوییەکان: وشکبوونی روباری دیجلە دەستکردە و سروشتی نییە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وشکبوونی روباری دیجلەی بە دەستکرد وەسفکرد و رایگەیاند هۆکاری پشت کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە سروشتی نییە.

لەوبارەیەوە عەونی دیاب عەبدوڵا، راوێژکاری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان وتی: کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە سروشتی نییە و بەدەستی خۆمانە چۆن مامەڵە بە ئاوی ئەو روبارەوە بکەین لەپێناو کشتوکاڵکردن لەوەرزی هاویندا.

بەپێی قسەی ئەو راوێژکارە، لەئێستادا ئاوی خواردنەوە دابینکراوە و جوتیاران سەرقاڵی دروێنەکردنی گەنم و جۆن، وتیشی: پێویست ناکات لەئێستادا ئاوی زیاتر لەدەست بدەین و دەبێت ئامادەکاری بکەین بۆ پلانی کشتوکاڵی هاوین.

لەماوەی رابردوودا بڵاوکرایەوە، تورکیا و ئێران بەشێک لەئاوی روبارەکانی دیجلە و فوراتیان گرتووەتەوە و ئەمەش بووەهۆی دروستبوونی مەترسی قەیرانی ئاو لەعێراق و هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا