بەتۆمەتی ڕفاندنی كچێك سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسنوری پارێزگای سلێمانی سێ‌ تۆمەتباری هەڵهاتوو لەسەر ڕفاندنی كچێك دەستگیر دەكران.

ئەمڕۆ یەکشەممە15ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئاگاداركردنەوەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە بەبوونی ڕوودانی ڕفاندنی كچێكی تەمەن (15) ساڵ لەشاری سلێمانی لەلایەن سێ‌ تۆمەتبارەوە، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوا بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای بەدواداچوونێكی وورد و دەستنیشانكردنی شوێنی هەڵهاتووەكان، وەرگرتنی بڕیاری دادوەر ڕۆژانی (10-11 / 10 / 2023) لەسنوری قەزای (چەمچەماڵ) هەڵهاتووەكان دەستگیركران”.

ئاماژەی بەوەکرد، پاش دەستگیركردنیان تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە، كە كچەكیان فریوداوە و ڕفاندویانە و دواتر بردویانە بۆ بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونی توندوتیژی دژی ئافرەتان ‌و خێزان و هەڵهاتوون.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە، بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی (421) لەیاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباران ڕاگیراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا