پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، سوپای ئیسرائیل سەدان تانک و زرێپۆش و چەندین کەتیبەی سەربازی رەوانەی سنوورەکانی لوبنان و سوریا کراون بۆ پتەوکردنی بەرگری وڵاتەکە.
توندوتۆڵکردنی سنوورەکانی لوبنان پاش ئەوە هات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی حیزبوڵای لوبنانی بەهاوەن و موشەک هێرشیانکردە سەر چەند بنکەیەکی پاسەوانی سنووری نێوان هەردوو وڵات و بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان، سوپای ئیسرائیل بەرپەرچی داونەتەوە.
بەرەبەیانی دوێنێ شەممە، کاتژمێر 6:30 خولەکی بەرەبەیان، چەکدارانی حەماس هێرشێكی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل و بەووتەی خۆیان ‘پێنج هەزار’ موشەکیان بەڕووی ئیسرائیلدا تەقاندووە و لە ئاکامدا سەدان کەس کوژران و بە هەزارانی دیکەش بیندار بوون.
BREAKING:
Israel is moving heavy weapons system to its border with Lebanon and Syria to build deterrence pic.twitter.com/e3bMoR40NA
— Visegrád 24 (@visegrad24) October 8, 2023