وەزارەتی نەوتی عێراق 50 ملیۆن بەرمیل نەوتی رەوانەی هەرێم كردوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دابین كراوە، تەئكیدیش دەكاتەوە ساڵانە 500 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكەن و هەر لیترێكی بە 750 دینار كەمتر لە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێت، بەوەش زیانێكی زۆر لە حكومەت دەكەوێت.

حسێن تاڵب، بەرێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان لە رێگەی پسوڵەی سوتەمەنییەوە ساڵانە دوو بەشە نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكات، ئێستاش پشكی یەكەم كە 100 لیترە لە پارێزگاكانی كەركوك و نەینەواو ئەنبار دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپیان بۆ پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە دابین كردووە.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان باسی لەوەشكردووە، وەزارەتی نەوت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ یەك لیتر نەوتی سپی بە 900 دینار هاوردە دەكات و بەڵام بە 150 دینار بە هاوڵاتیانی دەفرۆشێتەوە و لە هەر لیترێكیدا 750 دینار زیان لە حكومەت دەكەوێت، ئەوەش لەكاتێكدایە ساڵانە لەسەرانسەری وڵاتدا 500 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا