داوای یاسایی لەسەر پەرلەمانتارێکی پارتی تۆمار دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبەرامبەر لێدوانێکیدا کە وتبووی یەکێک لە فڕۆکەوانەکانی کارەساتی هەڵەبجە لە ئێستادا لە شاری هەولێرە، داوای یاسایی لەسەر پەرلەمانتارێکی پارتی تۆمارکرا.

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی پەرلەمانتاری عێراق مەحما خەلیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندبوو، یەکێک لەو فڕۆکەوانانەی هەڵەبجەی بەچەکی کیمیاوی بۆردومان کردووە خۆی و خێزانەکەی لە هەولێر ئازادانە نیشتەجێن، ئەمڕۆ لەگەڵ پەرلەمانتار چرۆ حەمەشەریف نوێنەری هەڵەبجە بە نووسراوی فەرمی داوامان لە داواکاریی گشتیی عێراق کرد، رێوشوێنی یاسایی پێویست دژی ناوبراو بگرێتەبەر.

ئەو دوو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران لە نووسراوەکەیاندا داوایانکردووە، مەحما خەلیل زانیاری تەواو لەبارەی فڕۆکەوانەکەوە ئاشکرابکات تا رێکاری یاسایی لەبەرامبەر بگیرێتە بەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا