هاوڵاتییەکی رۆژئاوای کوردستان لە زێی گەورەدا خنکا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوڵاتییەکی رۆژئاوای کوردستان لە رووباری زێی گەورەی سنووری قەزای خەبات خنکا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 22ی ئەیلوولی 2023 بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتییەک بەناوی (بەهادین محەمەد) کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە لە زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات خنکاوە.

بەپێی زانیارییەکانی بەرگری شارستانی هەولێر، گەنجەکە تەمەنی 22 ساڵە و پیشەی کاسبە، بەمەبەستی بەسەربردنی کات رووی لە رووباری زێی گەورە کردبوو، بەڵام لەکاتی مەلەکردن دا گیانی لەدەست دا.

بەرگری شارستانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تەرمەکەی دەرھێندراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی ھەولێر کراوە بۆ توێککاری زیاتر و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ ئەمە دووەمین رووداوی خنکانە لە هەرێمی کوردستان روودەدات و هەر ئەمڕۆ تەرمی کەسێکی دیکە لە رووباری دیجلە لە سنووری زاخۆ دۆزرایەوە. بەڵام تا ئێستا نازاندرێت هۆکاری مردنی ئەوەی دووەمیان چیە و پۆلیسی زاخۆ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری مردنەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا