“بەهەماهەنگی هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند پرۆژە یاسای نەوت و غاز ئامادەكراوە”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم رەشنوسی پڕۆژە یاسای نەوت و غازیان ئامادە كردووە و بۆ پەسەندكردنی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، دوای گفتوگۆ لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێم، وەزارەتەكەیان یاسای نەوت و غازی ئامادەكردووە و پێشكەشی حكومەتی كردوە، حكومەتیش لە كارنامەی وەزاری خۆیدا بەڵێنی دەرچواندنی یاساكەی داوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، وەزارەتی نەوت پێداگرە لەسەر دەرچواندنی یاساكە چونكە دەبێتە دەرفەتێك بۆ دابەشكردنی دادپەروەرانەی سامانی نیشتیمانی و وەبەرهێنان لەو كەرتەدا، پرۆژە یاساكەش بەشێوەیەك داڕێژراوە كە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەكات.

پەیوەست بە وادەی پەسەندكردنی پرۆژە یاساكەش لە ئەنجومەنی نوێنەران، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق وتی، لەئێستادا پڕۆژەیاسای نەوت لە ئەنجومەنی وەزیرانە و بە رێككەوتن دەنگی لەسەر دەدرێت، دواتریش لە ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە سازانی سیاسی دەبێت بۆ تێپەڕاندنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا