بەڕیتانیا سەرکۆنەی ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق، سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات، کە لە ڕوژی دووشەممەی رابردوو ڕوویدا.

ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەڕیتانیا لە بەغدا ئاشکرایکرد،” بەڕیتانیا سەرکۆنەی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت لە هەرێمی کوردستان دەکات، کە لە ڕۆژی 18 ئەیلول ڕوویدا، هەروەها پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کوسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتووەکان دەکەین”.

هاوکات جەختیکردەوە و وتی،” ئێمە پابەندین بە پشتگیریکردنی ئاسایش و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و باشترکردنی ژینگەی ئاسایشی ناوچەکە”.

لەکاتێکدا، ڕۆژی دووشەممە18ی ئەیلول، هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا