پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێكی لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت و بارەگای كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لە شاری هەولێر بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ بەتوندیی سەركۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەكەین؛ كە ئەمڕۆ كرانە سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت و، بارەگای كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لە هەولێرو، هەموو ئەو سنوربەزاندن و پەلاماردانانەیشی؛ لە ڕابردودا كراونەتە سەر هەرێمی كوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو، هاوخەمیی و پەژارەو پرسەی فەرمیی خۆمان بۆ شەهیدانی ئەم ڕوداوە نەخوازراوانە دەردەبڕین و، هیوای چاكبونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین.
ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لە وڵاتانی ناوچەكە دەكەین ڕێز لە سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان و عیراق بگرن، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیتحادیی و هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەین كۆتایی بە ناكۆكییە ناوخۆییەكان بهێنن و، خۆیان و وڵاتەكەمان لە هەر ململانێیەكی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەدوربگرن و شكۆو سەروەریی نیشتمانیی وڵات؛ بپارێزن.