والی داعش لە دیالە لە چیای حەمرین کوژرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ حەوت چەكدرای داعش لە بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى عێراقدا كوژران کە یەكێكیان والی داعش بووە لە دیالە.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزی ئاسمانی نیشتیمانی عێراقی ژمارەیەك چەكدار دەكەنە ئامانج
یەحیا رەسوڵ ئاماژەى بەوە کردوە، ئەمڕۆ حەوت چەكدرای داعشیان كوشتوە یەكێكیان سامی مۆخان بزیعە پلەكەی والی داعش بووە لە دیالە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا