تۆنێک خورمای بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایکرد، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیانگرتووە بەسەر یەک تۆن خورمای بەسەرچوودا کە خاوەنەکەی ویستوویەتی بە هاوڵاتییانی بفرۆشێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئەیلوولی 2023، قائیمقامیەتی سلێمانی، لەژێر رۆشنای راپۆرتی لیژنەی عەلوەی سلێمانی بەهۆکاری بەسەرچوونی ماوەی بەکارهێنان و نەشیاوی بۆ خواردن، دەستگیراوە بەسەر یەک تۆن خورمادا کە خاوەنەکەی ویستوویەتی بەسەر هاوڵاتییاندا ساغیبکاتەوە.

هەروەها ئەوەشی ئاشکراکرد، لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، تەواوی خورماکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری سلێمانیش دەکاتەوە، بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

May be an image of fruit, longan and text

May be an image of longan

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا