پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە5ی ئەیلول، بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 88 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 88 دۆلار و 79 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەدوای رێکارەکانی حکومەتی چین بۆ بووژانەوەی کەرتی ئابووری و پیشەسازی و خستنەگەڕی چالاکانەی کارگەکانی، جارێکی دیکە بەراورد بە هەفتەکانی ڕابردوو نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.