قوباد تاڵەبانی: ئومێدمە بتوانین وەرزش و هونەر بەپیشە بکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە ئەستێرە کردنی گەنجانمان یەکێکە لە خەمە سەرەکییەکانی ئێمە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “هەرچەند وەرزشوانێک یان هونەرمەندێکی کوردی پیشەگەر دەبینم هێندەی تر ئومێدم زیاتر دەبێت لەوەی رۆژێک بتوانین وەرزش و هونەر بەپیشە بکەین و کوردیش هاوشێوەی میللەتانی تر خاوەنی ئەستێرەی خۆیان بن”.

وتیشی، “ئەمڕۆ یاریزانی پیشەگەری کورد و ئەندامی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق شێرکۆ کەریم بەسەردانیکردنی دڵخۆشی کردم”.

جەختی لەوەشکردەوە، “بە ئەستێرە کردنی گەنجانمان یەکێکە لە خەمە سەرەکییەکانی ئێمە و بۆ ئەمەش بەردەوام دەبین لەهاندانی کەرتی تایبەت بۆ کاری وەبەرهێنان لەوەرزشدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا