پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئەیلوولی 2023، ستار عەلی زێوەیی، هونەرمەند و نوسەری دیاری شاری دهۆک و جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دهۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
ستار عەلی، پێشمەرگە و کادرێکی تێکۆشەرێکی دیاری ریزەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوو، بێجگە لە کاری سیاسی، ناوبراو هونەرمەندی شێوەکار و نوسەری دیاری شاری دهۆک بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری دهۆک، کۆچی دوایی کرد.
وێنەی، ستار عەلی زێوەیی، نوسەر و شێوەکار، کادر و تێکۆشەری ریزەکانی یەکێتی: