شاندی هەرێم بەبێ ئەنجام گەڕایەوە هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای دوو رۆژ لە کۆبوونەوەی وەفدی حکومەتی ھەرێم و عێراق لەسەر مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئاب و پشکی تەواوەتی ھەرێم نەگەیشتنە رێککەوتن و گەڕانەوە، سەرچاوەیەکش دەڵێت، ناکۆکی قوڵ لەنێوان ھەردوولادا ھەیە و بەبێ رێککەوتنی سیاسی ئەستەمە بەغداد پارە بۆ ھەرێم بنێرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی وەفدی ھەرێم و بەغداد رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی وەفدی ھەرێم لەگەڵ بەرپرسانی عێراق سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئابی فەرمانبەرانی ھەرێم بێئەنجام بووەو نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

وتیشی، ھەرێم و بەغداد لەسەر بابەتی داھاتە ناوخۆیی و فیدراڵییەکان ناکۆکن و ئەو ژمارانەی لەبارەی داھاتەوە دراون بە بەغداد ژمارەی گەورەن و نەک ھەر مووچەی فەرمانبەران نانێردرێت، بەڵکو لەسەریشی قەرزدار دەبێت.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 31_8_2023 وەفدی ھەرێم بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەڕاوەنەتەوە و ئەگەر دەستوەردانی سیاسی نەکرێت ئەستەمە رێککەوتن بکرێت.

لە دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە ناکۆکی قوڵ لەسەر کرێی کۆمپانیاکانی نەوت و داھاتە نانەوتییەکان لەنێوان ھەرێم و بەغداد دروستبووە و بەغداد داوای تەواوی داھاتە نانەوتییەکان دەکات و ھەرێمیش ئامادەنیە رادەستی بکات، بۆیە بەغداد دەیەوێت مانگانە تەنھا 598 ملیار دینار بۆ مووچە بنرێت و ھەرێم بە داھاتی ناوخۆ ئەو کورتھێنانە پڕبکاتەوە، بەڵام ھەرێم ئەوە رەتدەکاتەوەو داوای پشکی تەواوەتی خۆی دەکات کە لە یاسای بودجەدا دیاریکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا