سكرتێری گشتی ناتۆ: ئەگەری زۆرە قەیرانی ئۆكرانیا بە گفتوگۆ كۆتایی بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەری زۆرە قەیرانی ئۆكرانیا لەسەر مێزی دانوستان كۆتایی پێبێت ئۆكرانییەكانیش دەبێت بڕیار لە مەرجەكانی دانوستان بدەن.

سكرتێری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بەڕاستی چارەسەرێكی ئاشتیانە و دانوستانكارییمان دەوێت بۆ شەڕی ئۆكرانیا، باشترین رێگە ئەوەیە پشتیوانی سەربازی پێشكەش بە ئۆكرانیا بكەن.

ئەوەشی خستەروو، ئەركی ئێمە پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیایە، چونكە دەزانین ئەوەی لەسەر مێزی دانوستان روودەدات پەیوەندییەكی نزیكی بە هێزەوە هەیە لە بەرەكانی جەنگدا.

پێشتریش دیمیتری پێسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی كرملن رایگەیاندبوو مۆسكۆ ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ رۆژئاوا ئەنجام بدات سەبارەت بەقەیرانی ئۆكرانیا بەو مەرجەی دانوستانەكان یارمەتی پاراستنی ئامانجەكانی وڵاتەكەی بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا