عێراق سیستمی ڕادار دەکڕێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەسەر کڕینی رادار لەلایەن عێراقەوە کرد.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،” ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و باسیان لە چۆنێتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات کردەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ لەسەر گرێبەستی کڕینی سیستمی ڕادار لەلایەن عێراقەوە لە کۆمپانیای تالیسی فەڕەنسی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەڕووی ئابوری، کولتووری، ئەمنی و سەربازی کراوە.

ڕوونیکردەوە، لەهەمان کاتدا ئامادەکارییەکانی بەستنی سێیەمین گۆنگرەی بەغدا بۆ هاریکاری، کە بریارە لە داهاتوودا لە بەغدا بەڕێوەبچێت باسی لێوەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا