بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی ئاشکراکرد و گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، بڕی خستنەڕووی بۆ ئەمڕۆ  ئاشکراکرد و نرخی دۆلار کەمێک دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە29ی ئاب، بانکی ناوەندی عێراق، بڕی 195,979,697 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 157,859,697 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 38,120,000 دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

لەگەڵ خستنەڕووی بانکی ناوەندی گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا ڕوویدا و لەئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ 100 دۆلار بەرامبەر بە 154 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا