لێخۆشبوون بۆ بەشێک لە هاوبەشانی کارەبا دەرچوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لێخۆشبوونی قەرزی پارەی پسوڵەی کارەبا بە بڕی 15% بۆ پۆلەکانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و حكومی دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات رایگەیاند، لێخۆشبوونی قەرزی پارەی پسوڵەی کارەبا بەبڕی 15% بۆ پۆلەکانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و حكومی دەستیپێکردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا بۆ هەریەک لە پۆلەکانی (بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و حكومی) لەسبەینێ وە دوو شەممە بەرواری28_8_2023 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت .

هێما بەوەشکراوە بۆیە لە سبەینێوە ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە خاوەنی پرۆژە و شوێنی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵین و دەکەونە سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتیمان ( بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی /ڕۆژهەڵات) سەردانمان بکەن لە بینای بەرێوەبەرایەتیمان لە گەڕەکی قالاوا بۆ دانەوەی قەرزی پارەی کارەباکانیان بە داشکاندنی 15% . سەبارەت به پۆلی ماڵان لە ماوەی رابردوودا کەوتە بواری جێبەجیکردنەوە لە ئیستادا بەهەمان شێوە بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا