وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای دیلۆیت ئاماری جیاواز لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بڵاودەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە، هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەهای دوو ملیارو 469 ملیۆن دۆلار واتا زیاتر لە سێ‌ ترلیۆن و 700 ملیار دینار نەوتی فرۆشتووە، جیاوازی راپۆرتەكەی وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیای دیلۆیتیش 291 ملیۆن دۆلارە.

بە پێی نوسراوێكی رەسمی وەزارەتی نەوتی عێراق كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2023 دا 32 ملیۆن و 728 هەزارو 324 بەرمیل نەوتی بە بەهای دوو ملیارو 469 ملیۆن دۆلار فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە سێ‌ مانگی یەكەمی ئەمساڵ 75 دۆلارو 40 سەنت بووە.

ئاراستەكردنی ئەو نوسراوە لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بۆ  وەزارەتی دارایی عێراق لە پێناو ئەوەیە كە وەزارەتی دارایی ئاگاداری وردەكاری داهاتەكانی هەرێم بێت و لەکاتی گفتوگۆ و پاكتاوی داهاتەكانی نێوانیان ئەو داهاتەی نەوت لەبەرچاوبگیرێت.

هاوكات ئەو ئامارو داتایانەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردوونەتەوە جیاوازە لە راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت سەبارەت بە بە داهاتی نەوت لە چارەكی یەكەمی 2023 و بەگوێرەی راپۆرتەكەی دیلۆت تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت بە 67 دۆلارو 60 سەنت بووەو  واتا هەر بەرمیلێك نەوت 8 دۆلاری لەگەڵ راپۆرتەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق جیاوازیی هەیە و لە كۆی گشتی داهاتەكەشدا 291 ملیۆن  دۆلار جیاوازیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا