زیادكردنی رسوماتی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلكترۆنی بە نایاسایی دادەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، زیادكردنی رسوماتەكانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی پێشێلكردنی دەستوور و یاسایە.

حسێن سەعبەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەبارەی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی و زیادكردنی رسوماتەكان پرسیارێكی ئاراستەی وەزیری ناوخۆی عێراق كردووە و تیایدا باسی لەوە كردووە كە پێی بڕیاری ژمارە 187ی ساڵی 2021 ی ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە پێنجی ساڵی 2021، زیادكردنی 66 هەزار دینار وەك رسوماتی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی جگە لە 25 هەزار دیناری تر كە یاساییە و بەهەمووی دەگاتە 91 هەزار دینار، پێچەوانەی دەستوور و یاسا كارپێكراوەكانی عێراقە.

وتیشی، لە دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنیدا جگە لەوەی بە نایاسایی بڕێكی زۆر پارە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، قەرەباڵغییەكی زۆریش لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسۆرت دروستبووەو ئەوەش رێگەخۆشكەرە بۆ گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا