کیم جۆنگ ئون بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەی لە کارەکەی دووردەخاتەوە

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لەسەر نەخشە دەست بۆ نیمچە دورگەی کۆریای رادەکێشێت لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی سەربازی ناوخۆی وڵاتەکەی لە پیۆنگ یانگ، چوارشەممە 9ـی ئاب.

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بەرپرسێکی باڵای سەربازی سوپای وڵاتەکەی لە کارەکەی دوورخستەوە و داواش دەکات ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەگەری روودانی جەنگ.

بەپێی هەواڵێکی میدیای فەرمی وڵاتی کۆریای باکور، کیم جۆنگ ئون لە کاتی کۆبوونەوەی لیژنەی سەربازی ناوخۆیی وڵاتەکەی بۆ تاوتوێکردنی پلانی پەرچەکرداری ‘دوژمنانی کۆریای باکور’ داوای فراوانکردنی مەشقە سەربازییەکان و زیادکردنی بەرهەم هێنانی چەک و خۆئامادەکردنی کردووە بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ.

هەر بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەرمی حکومەتی پیۆنگ یانگ، ‘پاک سو ئیل’،  سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتی سوپای کۆریای باکوور بە فەرمانی راستەوخۆی کیم جۆنگ ئونی سەرۆک، لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، بێ ئەوەی هۆکاری دوورخستنەوەکە ئاشکرابکرێت.

جەنەڕاڵ ری یۆنگ گیل، کە پێشتر وەزیری بەرگری بووە، چووەتە شوێنی پاک سو، کە ئەمەی دووەمیان نزیکەی 7 مانگ لە پۆستەکەیدا مایەوە.

هەفتەی رابردوو، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە کاتی سەردانکردنی کارگەیەکی چەک و تەقەمەنی وڵاتەکەی، داوای دروستکردنی چەک و موشەکی ئاسمانی و تۆپهاوێژی زیاتری کردووە.

ئەمریکا پێشتر کۆریای باکوری بەوە تۆمەتبار کرد، کە چەک و ئازوقەی سەربازی، لە نێویاندا تۆپهاێژ و موشەک و چەکی پێشکەوتووی داوە بە رووسیا لە جەنگی دژی ئۆکراینا، بەڵام رووسیا و کۆریای باکوور ئەم تۆمەتانەی کۆشکی سپیان رەتکردەوە.

ئامادەکاری کۆریای باکوور لەکاتێکدایە، ئەمریکا و کۆریای باشوور نیازی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هاوبەشیان هەیە لە 21 و 24ـی ئەم مانگە و پیۆنگ یانگیش ئەم مانۆڕە بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی.

 

لە نوێترین پێشهاتیشدا، کیم جۆنگ ئون فەرمانی بە فەرماندە باڵاکانی وڵاتەکەی کردووە، هەرچی زووە ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی بە بەکارهێنانی نوێترین و پێشکەوتووترین چەکی وڵاتەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا