تالیبان بڕیاری لە سێدارەدان و دەستبڕینەوە پیادە دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەركردەیەكی باڵای بزوتنەوەی تالیبان دەڵێت، حكومەتی ئێستای ئەفغانستان بە هەمان شێوەی حكومەتی پێشووی تالیبان سزای لە سێدارەدان و دەست بڕین پیادە دەكات، بەڵام بە نهێنی نەك بە ئاشكرا.

مەلا نورەدین تورابی، سەركردەی باڵا لە بزوتنەوەی تاڵیبان و وەزیری پێشووتری دادی تالیبان رایگەیاندووە، حوكمی ئێستای تاڵیبان بە هەمان شێوەی حوكمی پێشوو، سزای لەسێدارەدان و دەستبڕینەوە جێبەجێ دەكات، بەڵام بە ئاشكرا ئەو كارە ناكرێت.

باسی لەوەشكردووە، هەرچەندە پێكدادانێكی نوێ لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی تاڵیبان سەرهەڵدەدات، بەڵام پێویستە حكومە شەرعییەكان جێبەجێ بكرێن، كوشتنی بێ مۆڵەتیش، لێخۆشبوونی نییە.

بە بڕوای مەلا نورەدین تورابی گەڕاندنەوەی بەشێك لەو سزایانە پێویستن بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆ، بەڵام بە رەچاوكردنی رەوشی سیاسیش، جێبەجێكردنی ئەو سزایانە تاوتوێ دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا