داهاتی نەوتی عێراق بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی %70.6 زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داهاتی نەوتی عێراق لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە و 90 ملیار دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاندووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ، لە نۆ مانگی سەرەتای ساڵی 2022دا داهاتی نەوتی عێراق 90 ملیار و 388 ملیۆن و 786 هەزار و 336 دۆلار بووە.

ئەوەش هاتووە، تێکڕای داهات بۆ هەر مانگێک گەیشتووەتە 10 ملیار و 43 ملیۆن و 198 هەزار و 481 دۆلار.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، داهاتی نەوت بەڕێژەی %70.6 زیادیکردووە بەجۆرێک داهاتی نەوت لە نۆ مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوودا 52 ملیار و 981 ملیۆن و 515 هەزار و 830 دۆلار بووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا