ئەنجامی کۆتایی تانەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تانەی کۆتایی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا رادەگەیەنێت و پێشکەشکاران دەتوانن لە رێگەی وێبسایتی فەرمی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تانەکانیان وەربگرنەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم دا هاتووە، “دوای راگەیاندنی راوندی دووەمی تواناسازی نیشتیمانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵێ 2023-2024 و بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی پێشکەشکاران، ماوەی هەفتەیەک دەستنیشان کرا بۆ تۆمارکردنی تانە بە شێوەی ئەلیکترۆنی لەلایەن پێشکەشکاران”.

راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، لیژنەیەکی تایبەت لەسەر ئاستی هەر کۆلێژێک پێکهێندرا بە مەبەستی پێداچوونەوە بە سەرجەم تانەکانی پێشکەشکاران، و پاش وردبینی کردن بۆ تانەکان لەلایەن فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدانی سەر بە وەزارەت، ئەمڕۆ سێشەممە رێککەوتی 8ـی ئابی 2023، بە نوسراوی فەرمی ئەنجامی تانەکان لەلایەن وەزارەت پەسەند کرا و بۆ زانکۆکان نێردرا بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی.

ئەنجامی تانەی پێشکەشکاران لە زانکۆی سلێمانی:

https://pgresults23.univsul.edu.iq/home

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا