میلیشیاكانی ئێران لەناوچە مێژووییەكانی سوریا چەكەكانیان حەشار دەدەن

پۆڵەتیك پرێس:
میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە ژێرزەمینەكانی قەڵایەكی دێرینی مێژوویی ڕۆژهەڵاتی سوریا چەكەكانیان هەڵگرتووە، ئەوەش بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت.

هەر بەپێی هەواڵەكە، میلیشیاكان لەرێگەی بارهەڵگری عێراقی‌و گوێزەرەوەی سەوزەو میوە ئەو چەكانەیان لەعێراقەوە گواستووەتەوە بۆ سوریاو لەو قەڵا مێژووییەدا هەڵیانگرتووە.

هاوكات ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەوان چاودێری ئەو پرسەیان كردووەو بۆیان دەركەوتووە میلیشیاكانی سەر بەئێران لەناوچەكانی ڕۆژئاوای فورات، شوێنەواری مێژوویی بەكاردەهێنن بۆ هەڵگرتنی چەك‌و تەقەمەنی.

هەروەها روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە، پێشتریش داعش ئەو كارەی كردووەو لەناوچە مێژووییەكان چەك‌و تەقەمەنی شاردووەتەوە، بۆ ئەوەی نەبێـتە ئامانجی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا