وەزیری بەرگری ئەمریکا: عێراقمان جێنەهێشتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری ئەمریکا رەتیکردەوە کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق هاوشێوەی کشانەوەی بێت لە ئەفغانستان، وتیشی: ئەو دوو وڵاتە بەتەواوەتی جیاوازن، بەراوردکردنیشیان دادپەروەرانە نییە.

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ساڵی 2011 لە کاتی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کشێنرانەوە، بەڵام دواتر و ساڵی 2014 هەر ئیدارەی ئۆباما نزیکەی پێنج هەزار سەربازی گەڕاندەوە عێراق لەچوارچێوەی روبەڕوبوونەوەی داعش لە سوریا و عێراق.

لەبارەی لێكچوونەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان لوید ئۆستن وتی: سەرەتا و پێش هەموو شتێک، ئێمە بەتەواوەتی عێراقمان چۆڵنەکردووە، چەند ئەندامێکمان لە عێراقدا هێشتووەتەوە تا راهێنان بە عێراقییەکان بکەن، بەڵام لەبارەی بەراوردکردنی عێراق و ئەفغانستان، دەبێت بزانین ئەو دوو وڵاتە دوو دنیای جیاوازن و گەلەکانیانیشیان جیاوازن، بۆیە دادپەروەرانە نییە بەراوردکردنیان.

مانگی تەمموزی رابردوو، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتن لەسەر ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ ئەرکی سەربازە چەکدارەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی پێبهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا