پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە7ی ئاب، لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی لێچوونی غازەوە لەماڵێک ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی لێچوونی غازەوە لە ماڵێک، کچ و دایکێک سووتان و بەسەختی برینداربوون.
لە ڕووداوەکەدا، ژنێک بەناوی نزیرە حسێن حەمەساڵح تەمەن 41 ساڵ و کچەکەی بەناوی ئارینا تاریق عەزیز تەمەن 18 ساڵ، بەهۆی گڕگرتنی ماڵەکەیان بەسەختی برینداربوون.
لەئێستادا، هەرودووکیان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی سلێمانی کراون و بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دۆسیەی ڕووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی شەهید سرکار ڕێکخراوە.